وۆڵ ستریت جۆرناڵ: چوار رۆژی یەکەمی هێرشەکان بۆ سەر ئێران 11 ملیار دۆلاری تێچووە
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە نوێترین راپۆرتیدا، تێچووی خەیاڵیی چوار رۆژی سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، تێکڕای خەرجییەکان گەیشتووەتە 11 ملیار دۆلار، کە بەشێکی زۆری بۆ مووشەکە بەرگرییەکان تەرخان کراوە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئەمریکی، خەمڵاندنە داراییەکان دەری دەخەن کە تێچووی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران لە چوار رۆژی یەکەمدا گەیشتووەتە نزیکەی 11 ملیار دۆلار.
رۆژنامەکە روونی کردووەتەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) تەنیا بڕی 5.7 ملیار دۆلاری لە کڕین و بەکارهێنانی مووشەکی بەرپەرچدانەوە خەرج کردووە بۆ تێکشکاندن و خستنەخوارەوەی مووشەکە بالیستییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران.
بەیانیی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەکی وڵاتەکە کوژران.
لە بەرانبەردا ئێران هەر زوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وێڕای ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ ئیسرائیل، چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا کردە ئامانج.