پوتن: مامه‌ڵه‌ی موسڵمانان له‌گه‌ڵ شوێنه‌واری مه‌سیحییه‌كان جێی رێز و ستایشه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، ستایشی بڕوادارانی ئاینی ئیسلامی كرد و گوتی: منه‌تباری ئه‌و كه‌سانه‌م كه بڕواداری ئاینی ئیسلامن، بۆ پارێزگاریكردنی وردیان له شوێنه‌واری مه‌سیحییه‌كان له سووریا.
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، سه‌رۆكی رووسیا گوتی: به‌راستی هه‌رگیز پێشبینم نه‌ده‌كرد و بۆ من جێ بڕوا نه‌بوو، كه بینیم رووفاتی یوحه‌نا به‌و په‌ڕی گرنگییه‌وه له مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له دیمه‌شق پارێزراوه. له جیهانی ئیسلامی‌دا رێزی لێ ده‌گیرێت. ئه‌و له لای موسڵمانه‌كان به یه‌حیا ناوده‌برێت. هه‌روه‌ها مه‌سیی یه‌سوع لای ئه‌وان زۆر رێزی لێ ده‌گیرێت و به عیسا ناوده‌برێت.
سه‌رۆكی رووسیا گوتیشی: نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو ئاینه جیهانییه له‌سه‌ر بنه‌مای رێز و به‌های ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌وی هاوبه‌ش و به‌های مرۆڤایه‌تی هاوبه‌ش ده‌بێت.