کۆریا باشوور و ئەمریکا گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی چەک دەکەن

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور ڕۆژی هەینی رایگەیاند، سێئول و واشنتن لە گفتوگۆدان سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی چەکەکان.

کۆریای باشوور، کە هاوپەیمانێکی ئەمنیی ئەمریکایە، رێگەی بە 28 هەزار و 500  سەربازی ئەمریکی داوە لە نێو خاکی وڵاتەکەی، لەگەڵ  چەندین سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لەوانەش مووشەکی پاتریۆت، ئەمەش بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی کۆریای باکووری خاوەن چەکی ئەتۆمی.

چۆ هیون، وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور لە پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند، چالاکییەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە کۆریای باشوور "بە هەماهەنگییەکی نزیک لە نێوان دەسەڵاتە سەربازییەکانی هەردوو وڵاتدا بەڕێوەدەچێت."

وەزیری دەرەوەی کۆریای باشوور ئاماژەی بەوەش کرد کە واشنتن داوای پشتگیریی سێئولی نەکردووە بۆ کردەوە سەربازییەکانی دژی ئێران. هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە دەیانووت مووشەکی بەرگرییان لێ بڕاوە و ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی "بڕێکی بێسنوور مووشەکی بەرگریی لەبەر دەستدایە..