سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین سەعید خەلیل خۆشەڤی سێلکی کرد

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین ناسراو بە بەرخودانی دەڤەری بارزان کرد

ئەمڕۆ هەینی، 6ـی ئاداری 2026، لە قەزای پیرمام، سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی پێشمەرگەی دێرین، خودالێخۆشبوو سەعید خەلیل خۆشەڤی سێلکی - مزووری کوڕی تێکۆشەر و سیمبولی ناسراوی بەرخودانی دەڤەری بارزان کرد.

سەرۆک بارزانی هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی گەیاندە بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو و هیوای خواست خودای مەزن گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.