رووسیا: سیستمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا كۆنه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی رووداوه‌كانی واشنتن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێس له لایه‌ن لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپه‌وه ده‌ربڕی.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی رووداوه‌كانی واشنتن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێس له لایه‌ن لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپه‌وه ده‌ربڕی.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له واشنتن روویدا رووداوێكی ناوخۆییه و هیواخوازین گه‌لی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و چركه‌ساته دراماتیكیانه تێپه‌ڕێنێت.
هه‌روه‌ها هاتووه: رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ریخست، سیستمی هه‌ڵبژاردن له ئه‌مه‌ریكا سیستمێكی كۆنه و چیدیكه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ره نوێیه‌كان نییه.