رۆژی شەممه پەرلەمانی عێراق لەبارەی بودجە کۆدەبێتەوە
رۆژی شەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژە بودجەی گشتی ئەمساڵ کۆدەبێتەوە.
K24 – ھەولێر:
رۆژی شەممەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق لەبارەی پڕۆژە بودجەی گشتی ئەمساڵ کۆدەبێتەوە.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممەی داهاتووی بڵاوکردەوە و تایبەت کراوە، بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، کۆبوونەوەکەش کاتژمێر 5ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت.
پێشتریش، توعمە لهێبی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەندامی لیژنەی پەروەردە بە رۆژنامەی سەباحی فەرمیی راگەیاندبوو، سەرەڕای چەند تێبینییەک لە پڕۆژە یاساکە، بەڵام رەوانەی حکومەت ناکرێتەوە، بە تایبەت وڵات لە دۆخێکی ئابووری سەختدایە و بەهای دۆلاریش بەرزبووەتەوە.