بایدن: دوێنی تاریكترین رۆژ بوو لە مێژووی ئەمەریكا
ھێرشەکانی دوێنێ درێژکراوەی ھێرش و پەلامار و سووکایەتیەکانی پێشتری بوو بە گەل و دامەزراوەکانی ئەمریکا
K24 – ھەولێر:
جۆبایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکا رایگەیاند: دوێنێ تاریکترین رۆژ بوو لە مێژووی ئەمەریکادا.
بایدن لە یەکەم گوتاری خۆیدا دوای پشێویەکانی واشنتن گوتی: "بە تێڕوانینی خۆم، دوێنێ، یەکێک بوو لە تاریکترین رۆژەکان لە مێژووی گەلی ئەمریکادا. ھێرشێک بوو بۆ سەر دیموکراسی وڵاتەکەمان، کە پێشتر ھاوشێوەی نەبووە. ھێرش بوو بۆ سەر قەڵای ئازادی و پایتەختی ئەمەریکا".
گوتیشی: "ترەمپ ھێرشێکی ھەمەلایەنەی کردەسەر دامەزراوەکان و دیموکراسی و ھێرشەکانی دوێنێ درێژکراوەی ھێرش و پەلامار و سووکایەتیەکانی پێشتری بوو بە گەل و دامەزراوەکانی ئەمهریکا".