چوار راوێژكاری باڵای تره‌مپ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس بووه هۆی ئه‌وه‌ی چوار گه‌وره راوێژكاری تره‌مپ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ست له كار بكێشنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێس بووه هۆی ئه‌وه‌ی چوار گه‌وره راوێژكاری تره‌مپ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ست له كار بكێشنه‌وه.
ئاژانسی "رۆیته‌رز"، له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی تره‌مپ، بڵاویكرده‌وه، ئه‌و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یه ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و زنجیره ناڕه‌زایه‌تیه‌یه، كه رووبه‌ڕووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كه، هه‌ریه‌ك له: ئیرین والش، به‌ڕێوبه‌ری كاروباری ئه‌فه‌ریقا، مارك فاندرۆڤ، به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌م له سیاسه‌تی به‌رگری، ئه‌نتۆنی روجێر به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌م له چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و رۆب جرینوای به‌ڕێوبه‌ری یه‌كه‌می كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقان.