راوێژكارێكی كۆشكی سپی تایبه‌ت به ئێران: پێویسته تره‌مپ بڕوات
راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "گابریل نورونا"، كه تایبه‌ته به پرسی ئێران له تویته‌ر، توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر به لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ پیشاندا و رایگه‌یاند، "پێویسته تره‌مپ بڕوات".
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "گابریل نورونا"، كه تایبه‌ته به پرسی ئێران له تویته‌ر، توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر به لایه‌نگرانی دۆناڵد تره‌مپ پیشاندا و رایگه‌یاند، "پێویسته تره‌مپ بڕوات".
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی، رایگه‌یاند، گابریل ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كه له پۆسته‌كه‌ی لادراوه.
گابریل به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه ئێواره‌ی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له تویتێكدا به ئاشكرا ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی وڵات گرتووه و هه‌ر بۆیه چیدیكه شیاوی ئه‌وه نییه له كاره‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
نورونا، راوێژكاری تایبه‌تی گرووپێكی پسپۆڕه له كاروباری ئێران، كه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به ئێران داده‌ڕێژن و راسته‌وخۆ له ژێر چاودێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكان.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز