بۆڵتن: لادانی تره‌مپ گه‌مژانه‌یه
جۆن بۆڵتن، كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بووه، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپدا رایگه‌یاند، له‌كارلادانی دۆناڵد تره‌مپ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، "كارێكی گه‌مژانه‌یه".
K24 – هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێك راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا بووه، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپدا رایگه‌یاند، له‌كارلادانی دۆناڵد تره‌مپ له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، "كارێكی گه‌مژانه‌یه".
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "زه هێڵ"، بۆڵتن گوتی: هه‌ركه‌سێك داوای لادانی تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی بكات، پێویسته بتوانێت ئه‌و داوایه‌ی بسه‌لمێنێت. نكووڵی له بوونی كێشه ناكه‌م، به‌ڵام پێم وانییه ئه‌و كاره ببێته هۆی باشكردنی ره‌وشه‌كه.
بۆڵتن، گوتیشی: هه‌مواری ژماره (25)ی ده‌ستوور، ره‌نگه خراپترین ده‌قی نووسراوی ده‌ستوور بێت و هۆشداریشی دا له‌وه‌ی ره‌نگه ببێته هۆی زیادبوونی كێشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
باسی له‌وه‌شكرد، پێشتر ئه‌و هه‌مواره به‌كارنه‌هاتووه و بیرۆكه‌ی به‌كارهێنانی بۆ یه‌كه‌مجار و مه‌ترسی بوونی دوو سه‌رۆك له یه‌ك كاتدا، كارێكی گه‌مژانه‌یه.