كۆشكی سپی: پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌وپه‌ڕی رێكوپێكییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری تره‌مپی كرد و رایگه‌یاند، له واده‌ی خۆیدا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێ ده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه‌ی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری تره‌مپی كرد و رایگه‌یاند، له واده‌ی خۆیدا پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێ ده‌كرێت.
كایلی ماكینانی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له لێدوانێكی كورتدا، ئیدانه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كرد، كه لایه‌نگرانی تره‌مپ دژی په‌سندكردنی سه‌ركه‌وتنی بایدن له لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه ئه‌نجامیان دا.
ماكینانی، گوتیشی: پێویسته رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌وانه بگیرێته‌به‌ر، كه خۆپیشاندانه‌كه‌یان كردووه و چوونه‌ته ناو بینای كۆنگرێسه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: كۆشكی سپی رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌رۆكی ئێستای وڵات، دۆناڵد تره‌مپه‌وه بۆ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن به‌و په‌ڕی رێكوپێكییه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت.