دادگای عێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌ركرد
تۆمه‌تباری كرد به كوشتنی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس" و یاوه‌ره‌كانی
K24 – هه‌ولێر:
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا "دۆناڵد تره‌مپ" ده‌ركرد و تۆمه‌تباری كرد به كوشتنی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس" و یاوه‌ره‌كانی.
دادگای عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه، كه ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌ی له تاوانی كوشتنی جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و هاوڕێكانی له ئه‌ستۆیه، وته‌ی سكاڵاكارانی مافی كه‌سیی له ئه‌ندامانی خێزانی تاوانلێكراو وه‌رگرت و رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ته‌واو كران، دادگا بڕیاری دا یادداشتی ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ده‌ربكات".
هه‌روه‌ها هاتووه: فه‌رمانه‌كه به پشتبه‌ستن به حوكمه‌كانی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌رچووه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئاشكراكردنی هه‌موو ئه‌و عێراقی و بیانیانه‌ی له‌و تاوانه‌دا به‌شداریان كردووه.