بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە 14 کەس لە هۆتێلێک بوونە قوربانی
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاند، لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چوار کەس لە هوتێلێکدا لە بەیرووت کوژراون.
وەزارەتی تەندروستیی لوبنان بڵاویکردووەتەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی ئاداری 2026، فڕۆکە جەنگیی ئیسرائیل لە گەڕەکی رەوشەی بەیرووت، لە هوتێلێکدا ژوورێکی کردووەتەوە ئامانجو بەهۆیەوە چوار کەس کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ئاماژەیداوە، ئەمە دووەمین هۆتێلە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە هەفتەیەکدا بکرێنە ئامانج.
لە دوای 28ی مانگی رابردووەوە بەهۆی چڕکردنەوەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشکردنی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبوڵڵای لوبنانی بەهۆی ئەوەی پشتیوانی لە ئێران دەکات، هەرچەندە سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی لوبنان هەڵوێستی فەرمی خۆیان راگەیاندووە، کە حزبوڵڵا نابێت لوبنان پەلکێشی نێو جەنگێکی نەخواراو بکات، بەڵام ئەو رێکخراوە تا ئێستا پابەندی بڕیارەکانی حکوومەتی وڵاتەکەی نەبووە. ئەمەش وایکردووە جارێکی دیکە بەیرووت و زۆربەی ناوچەکانی دیکەی لوبنان بە تایبەت باشووری وڵاتەکە بکەوێتە ژێر هێرشی چڕی فڕکە جەنگییەکانی ئیسرائیل.