دووه‌م وه‌زیری ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
"له بری ئه‌وه‌ی به‌بۆنه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئیداره‌كه‌ت ئاهه‌نگ بگێڕین، پاككردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی خۆپیشانده‌ره توندڕه‌وه‌كانت بۆ جێهێشتین"

K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆل له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه، به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ به‌رده‌وام ده‌ستله‌كارده‌كێشنه‌وه، دوایینیان، بیتسی دیڤۆس، وه‌زیری په‌روه‌رده ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
بیتسی دیڤۆس، له وتاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی كرد، "به‌زاندنی توندوتیژیانه‌ی باڵه‌خانه‌ی کاپیتۆل لەلایەن لایەنگرانی ترامپەوە خاڵی لادانه"
دیڤۆس قسه‌كانی ئاراسته‌ی ترامپ كرد و گوتی: "له بری ئه‌وه‌ی به‌بۆنه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئیداره‌كه‌ت ئاهه‌نگ بگێڕین، پاككردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی خۆپیشانده‌ره توندڕه‌وه‌كانت بۆ جێهێشتین، كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆل". جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌و ره‌فتاره له وڵاته‌كه‌مان قبووڵكراو نییه".
دیڤۆس روونیكرده‌وه، "كاتێك منداڵان ئه‌مه ده‌بینین، چیمان لێ فێرده‌بن!، پێموایە هەر یەکێك لە ئێمە پابەندبوونێکی ئەخلاقی هەیە، بۆ پراکتیزەکردنی حوکمڕانییەکی باش و پەرەپێدانی مۆدێلێک لە رەفتاری گونجاو، کە هیوادارین (منداڵان) پەیڕەوی بکه‌ن، پێویسته لە ئێمە فێربن، کە ئەمه‌ریکا لەمه گەورەترە، کە دوێنێ روویدا".
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی دیڤۆس، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی "ئیلین چاو"، وه‌زیری گواستنه‌وه له ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ هات، كه دوێنێ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ئه‌و ژنه، هاوسه‌ری "میچ ماكۆنێل"ه، سه‌رۆكی كوتله‌ی كۆمارییه‌كانه له ئه‌نجومه‌نی پیران.
رووداوی هه‌لكوتانه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆل، ژماره‌یه‌ك راوێژكاری له كۆشكی سپی هانداوه ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه، له‌وانه، "مات بۆتینجه‌ر"، جێگری راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، كه رۆڵێكی گرنگی له ده‌ستنیشانكردنی سیاسه‌تی قه‌یرانی چین، له ئیداره‌كه‌ی تره‌مپ هه‌یه، له‌گه‌ڵ "رایان تولی"، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئه‌وروپا و رووسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و "میك مولڤانی"، نێرده‌ی تایبه‌ت بۆ ئێرله‌ندای باكوور.
ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه، له‌وانه: "ئیرین والش"، به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای كاروباری ئه‌فریقیا، "مارك فاندرۆف"، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌م له سیاسه‌تی به‌رگری، "ئه‌نتۆنی رۆجێرۆ"، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌م له چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ و "رۆب جینیروای"، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌م له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا.
ئاژانسی ئه‌سۆیشدپرێس رایگه‌یاند، به هۆكاری هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆل، بڕیاره "ستیڤن سۆند"، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كاپیتۆل، واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
سه‌رچاوه: RT
د.ی