سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ـی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە  شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کرد.

لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەدا سەرۆک بارزانی پرسەو سەرەخۆشیی خۆی بە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و خانەوادەکەی و کەسوکاری گەیاند بۆ کۆچی دوایی (شێخ حوسێن شێخ مستەفا)ـی برای و هاوخەمیی خۆی بۆیان دەربڕی.