محەممەد بن زاید و ستارمەر پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرژییەکان تاووتوێ دەکەن
محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە پێگەیشت، لە پەیوەندییەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و لێکەوتە مەترسیدارەکانی سەربازیی سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە تاووتوێ کران.
یەکشەممە 8ـی ئاداری 2026، محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە پێگەیشت لە میانی پەیوەندییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەختی کردووەتەوە، وڵاتەکەی هاوسۆزی دەوڵەتی ئیماراتە و بە توندی سەرکۆنەی هێرشە ئاشکراکانی ئێرانی دەکات کە خاکەکەی و چەند وڵاتێکی تری ناوچەکەی کردووەتە ئامانج.
ستارمەر ئاماژەی بەوە شکردووە، ئەم هێرشانە پێشێلکردنی سەروەریی وڵاتان و هەڕەشەیەکی راستەوخۆن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
هەروەها سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی ئیمارات کردووە بۆ ئەو بایەخە زۆرەی دەوڵەتی ئیمارات بە هاووڵاتیانی بەریتانی نیشتەجێی وڵاتەکەی دەدات و مسۆگەرکردنی سەلامەتییان لەم بارودۆخە نائاساییەدا.
لای خۆیەوە، محەممەد بن زاید سوپاسی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیای کردووە بۆ هەڵوێستە پشتگیریکارەکانی وڵاتەکەی بۆ دەوڵەتی ئیمارات.
لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی راگرتنی پەرەسەندنەکان و کارکردن بۆ رێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان لە ناوچەکەدا کردەوە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.