سەرۆک بارزانی لە دۆخی تەندروستیی نازم محەممەد دەپرسێت

سەرۆک بارزانی، لە رێی تەلەفۆنەوە لە دۆخی تەندروستیی نازم محەممەد، فەرمانبەری ئاسایشی هەرێمی کوردستانی پرسی و هیوای زووچاکبوونەوەی بۆ خواست.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 8ـی ئاداری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە (نازم محەممەد کانەبی)، فەرمانبەری ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا بەهۆی هێرشی درۆنی گرووپە لە یاسادەرچووەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، برینداربوو.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆک مەسعود بارزانی لە بارودۆخی تەندروستیی نازمی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و تەندروستباشی بۆ خواست.