پێشبینی دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە سەرووی 200 دۆلار
دوای ئەو بەرزبوونەوەیەی لە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە هەفتەیەکدا تۆمارکرا، پێشبینی دەکرێت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بگاتە 215 دۆلاری ئەمریکا.
رۆژنامەی وال ستریت جۆرناڵ بڵاویکردووەتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتووەتە 100 دۆلاری ئەمریکی، بەمەش تەنیا لە یەک هەفتەدا لە ئەمریکا بەرزبوونەوەی نرخ بە رێژەی 20%زیادی کرد و گەیشتە 100 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
لە ساڵی 2022ـەوە، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، تاکو ئێستا نرخی نەوت ئەو بەرزبوونەوە بەرچاوەی بە خۆیەوە نەبینیوە.
هەرچەندە لە 3ی تەممووزی 2008دا، نرخی نەوت گەیشتە 145.29دۆلاری ئەمریکی، ئەمەش بەرزترین نرخی نەوتە لە 18 ساڵی رابردوودا، کە تا ئێستا تۆمار کرابێت، بەڵام پشێبینی دەکرێت بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و بەردەوامبوونی جەنگ، نەوت بەرزترین پێوانەی نرخ تۆمار بکات و نرخی هەر بەرمیلێکی نەوت بگاتە 215 دۆلاری ئەمریکی.
ئەمەش لە کاتێکدایە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی کاتیە و پەیوەستە بە نەهێشتنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران، هەر کاتێک سەرکەوتوو بن، نرخی نەوت بە خێرایی دادەبەزێتەوە.