ئیسماعیل بەقایی: ئێران دەبێتە گۆڕستانێک بۆ دوژمنان

(وێنە؛ ئیسماعیل بەقایی، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا)
(وێنە؛ ئیسماعیل بەقایی، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا)

ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـی ئاداری 2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پەیامێکی توندی ئاراستەی نەیارانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند؛ "ئێران دەبێتە گۆڕستانێک بۆ دوژمنان."

بەقایی جەختی کردەوە، وڵاتەکەی بە هەموو هێز و توانایەکییەوە بەرگریی لە سەروەریی خاکەکەی دەکات و گوتی: "ئێران بەرگریی لە ئازادی و کەرامەتی خۆی دەکات و رێزیش لە سەروەریی وڵاتانی دیکە دەگرێت."

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لە هێرشی ئێران بۆ سەر هەندێک وڵات دەکەن، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە رەتی کردەوە وڵاتەکەی هێرشی کردبێتە سەر قوبرس یان ئازەربایجان. هاوکات ئاماژەی بەوە دا، لە ناوخۆی ئێراندا منداڵ و خەڵکی سڤیل کراونەتە ئامانج، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی وڵاتەکەی دەبنەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئیسماعیل بەقایی باسی لەوە کرد، "ئامانجی سەرەکیی دوژمنان دابەشکردنی خاکی ئێرانە"، بەڵام دووپاتی کردەوە، تاران رێگە بە هیچ پیلانێکی لەو شێوەیە نادات.