راوێژکاری ئەڵمانیا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئیمارات و داوای ڕاگرتنی گرژییەکان دووپات دەکاتەوە
محەممەد بن زاید و راوێژکاری ئەڵمانیا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و هێرشەکانی ئێران تاوتوێ دەکەن و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکەی لە ژێر رۆشنایی زیادبوونی کارە سەربازییەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد.
دووشەممە، 9ـی ئاداری 2026، شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات، ڕۆژی دووشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ فریدریک مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامدا، پەرەسەندنەکانی بارودۆخی ناوچەکەی لە ژێر رۆشنایی زیادبوونی کارە سەربازییەکان و لێکەوتە مەترسیدارەکانی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرد.
هەروەها مێرتز لە میانی پەیوەندییەکەدا دووپاتی کردەوە کە ئەڵمانیا، دەستدرێژییە ئاشکراکانی ئێران کە بەردەوام دەوڵەتی ئیمارات و چەند وڵاتێکی برای ناوچەکە دەکاتە ئامانج، سەرکۆنە دەکات.
هەروەها جەختی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کردەوە کە هاوسۆزە لەگەڵ ئیمارات لە هەموو ئەو هەنگاوانەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی خاک و هاووڵاتیانی دەیگرێتە بەر.
راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش کرد وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی باڵیۆزی ئێرانی بانگهێشت کردووە بۆ گەیاندنی نارەزایەتی و سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشە بێ پاساوانەی کراونەتە سەر وڵاتانی ناوچەکە.
لای خۆیەوە، شێخ محەمەد بن زاید سوپاسی فریدریک مێرتزی کرد بۆ هەڵوێستی پشتیوانیکارانەی ئەڵمانیا و هاوسۆزییان لەگەڵ دەوڵەتی ئیمارات لەم بارودۆخەدا.
لە کۆتایی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا داوایان کرد بە پەلە گرژییەکان رابگیرێن و پەنا بۆ گفتوگۆ و ئامرازە دیپلۆماسییەکان ببرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەو ئامانجەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بپارێزرێت و لە قەیرانی زیاتر بەدوور بێت.