سێنتکۆم: سەکۆ مووشەکییەکانی ئێران تێکدەشکێنین
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، گرنگ نییە ئێران چۆن سەکۆ مووشەکییەکانی دەشارێتەوە، دەیاندۆزینەوە و تێکیان دەشکێنین.
دووشەممە، 9ـی ئاداری 2026، فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیەندراوێکی لە ئێکس بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، با رژێمی ئێران هەوڵی شاردنەوەی سەکۆی هەڵدانی مووشەکییەکانیان بدەن، بەڵام هێزەکانی ئێمە ناوەستن لە گەڕان و چاودێریکردنیان.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، ئێمە ئەو سەکۆ مووشەکیانە دەدۆزینەوە و لەناویان دەبەین.