به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت چووه‌ته واشنتن تا به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه بكات
نووسیویه‌تی: "ئێمه به فڕۆكه‌یه‌ك ده‌ڕۆین و ههڵدهكوتینه سه‌ر بینای كه‌پیتاڵ هێل".
K24 - مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا:
ده‌ڵاڵێكی خانووبه‌ره له شاری فرانسیسكۆ-ی ته‌كساس-ه‌وه به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا رۆژی 6ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 ده‌گاته واشنتۆن تا به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی به‌رده‌م بینای كه‌پیتاڵ بكات.
به‌پێی رۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست، جینا رایان ده‌ڵاڵی خانووبه‌ره، له‌هه‌مانكاتدا پێشكه‌شكاری پرۆگرامی رادیۆیه. له رێگه‌ی كۆمپانیای فرۆكه‌وانی ترینیتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه به‌ره‌و واشنتۆن گه‌شتده‌كات تا به‌شداری هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كه‌پیتاڵ بكات و پێشیوایه كه ئه‌وه "ئێمه هه‌ڵمانكوتایه سه‌ر كه‌پیتاڵ. خۆشترین رۆژبوو له ژیانمدا".
جینا له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌كه‌یه‌وه وێنه‌یه‌كی له‌نێو فڕۆكه‌كه‌وه بڵاوكردۆته‌وه له‌وكاته‌دایه كه ده‌یه‌وێت گه‌شت بۆ واشنتۆن بكات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا و نووسیویه‌تی: "رۆیشتن به‌ره‌و پایته‌خت".
هه‌روه‌ها پێشتریش به‌ده‌یان ئاماژه‌ی داناوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه نیشانده‌رن بۆ پاڵپشتی تره‌مپ.
هه‌روه‌ها جینا له وێنه‌یه‌كی تردا كه له نێو فڕۆكه‌كه‌دا كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا چركاندوویهتی، نووسیویه‌تی: "ئێمه به فڕۆكه‌یه‌ك ده‌ڕۆین و ههڵدهكوتینه سه‌ر بینای كه‌پیتاڵ هێل".
له‌به‌ره‌به‌یانی رۆژی ئاژاوهگێڕییهكهدا، جینا له‌به‌رده‌م كاپیتاڵ هیل لایڤێكی فه‌یسبووك ده‌كاته‌وه و به‌ناو خه‌ڵك و خۆپیشانده‌راندا ده‌گه‌ڕێت و ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌م خه‌ڵكه له چینی كرێكار و توێژی فه‌رمانبه‌رانن و مۆڵه‌تی هه‌فتانه‌یان وه‌رگرتووه.. گه‌شتیان كردووه بۆ ئێره له پێناو سه‌ربه‌ستی. ده‌نگه دزراوه‌كانمان ده‌وێته‌وه. هه‌موو شتێكی دزراومان ده‌وێته‌وه".
هه‌روه‌ها به‌ناو خه‌ڵكدا ده‌گه‌ڕێت و ده‌ڵێت: "ئێمه خه‌ڵكێكی تووڕه‌ین. بهفڕۆكهیهكی تایبه‌ت هاتین. خوا وایخواست ئێمه ئه‌مڕۆ لێره‌بین، تره‌مپ سه‌رۆكی منه".
رۆژنامه‌ی سان ئه‌نتۆنیۆ ئیكپرێسس ده‌ڵێت: "ئاشكرا نییه كه جینا چووبێته ناو بینای كه‌پیتاڵ هێڵ، چونكه هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه كه پۆلیس به‌شوێنیدا بگه‌ڕێت. له‌كاتێكدا به ده‌یان كه‌س تێوه‌گلاون له‌و ئابلۆقه‌ی توندوتیژییه كه دۆناڵد تره‌مپ به "نیشتمانپه‌روه‌ره گه‌روه‌كان" وه‌سفیان ده‌كات.
له‌دوای رووداوه‌كه‌وه ئێف بی ئای لیستێكی دووردرێژی وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه كه فه‌رمانی بۆ ژماره‌یه‌ك ده‌ركردووه و به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێت.
هه‌رچه‌نده پۆلیسی واشنتۆن ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كه به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانیان كردووه خه‌ڵكانێكن له‌ده‌ره‌وه‌ی واشنتۆنه‌وه هاتوون، تا ئێستا ته‌نیا یه‌ك كه‌س له‌كه‌رتی كۆلۆمبیا ده‌ستگیركراوه.
رۆژی 7ی كانوونی دووه‌م /جێنیوه‌ری 2021 پۆلیس رایگه‌یاند به‌هۆی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كه‌پیتاڵ-ی واشنتۆن فرمانی ده‌ستگیركردن بۆ 90 كه‌س ده‌رچووه و 4 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه یه‌كێكیان به‌فیشه‌ك و ئه‌وانه‌ی تر به‌هۆی مادده‌ی سووتێنه‌ر یان گازه‌وه كه خۆپیشانده‌ران به‌كاریان هێناوه، گیانیان له‌ده‌ستدا.