له باشووری عێراق خۆپیشاندانه
له پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، جارێكی دیكه هاووڵاتیانی ناڕازی خۆپیشاندانیان كرد و داوایان كرد، گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت و چاكسازی راسته‌قینه بكرێت.
K24 – هه‌ولێر:
له پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، جارێكی دیكه هاووڵاتیانی ناڕازی خۆپیشاندانیان كرد و داوایان كرد، گه‌نده‌ڵی بنبڕ بكرێت و چاكسازی راسته‌قینه بكرێت.
به گوێره‌ی زانیاری سایته عێراقییه‌كان، خۆپیشانده‌ران رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی پارێزگاكه‌یان داخستووه. تایه‌ی ئۆتۆمبێلیان سووتاندووه و هوتافیان له دژی سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران و ده‌ستگیركردنیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كێشاوه.
هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران فیشه‌كیان به‌كارهێناوه و به هه‌ڕه‌مه‌كیانه ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا كردووه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان له زیقاره‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان به فیشه‌كی هاوڕێیه‌كی پۆلیسی گیانی له‌ده‌ستداوه، كه ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی كردبوو.