ته‌ندرووستی به‌ریتانیا: ره‌وشه‌كه زۆر مه‌ترسیداره
رۆژانه له به‌ریتانیا (200) هه‌زار كه‌س پێكوته‌ی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن و هه‌فتانه نزیكه‌ی (2) ملیۆن كه‌س ده‌كوترێن
K24 – هه‌ولێر:
رۆژانه له به‌ریتانیا (200) هه‌زار كه‌س پێكوته‌ی كۆرۆنا وه‌رده‌گرن و هه‌فتانه نزیكه‌ی (2) ملیۆن كه‌س ده‌كوترێن. هاوكات وه‌زیری ته‌ندرووستی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، ره‌وشی ته‌ندرووستی وڵاته‌كه‌ی به جددی زۆر مه‌ترسیداره.
مات هانكوك، رایگه‌یاند، په‌تاكه زۆر به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه. سیستمی ته‌ندرووستی به‌ریتانیا له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی زۆر جددی دایه.
گوتیشی: له نێوان ته‌مه‌نی (40 - 50) ساڵی به خێرایی ده‌بێت پێكوته وه‌ربگرن. تا پایزی داهاتوو ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك له به‌ریتانیا پێكوته‌ی وه‌رگرتبێت.
هه‌روه‌ها گوتی: داوای (350) ملیۆن دانه پێكوتهمان كردووه. كه به وه‌جبه‌ی جیاجیا بگاته ده‌ستمان و دابه‌شی بكه‌ین.