وەزیرانی دەرەوەی سعوودیە و ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
ئەمڕۆ چوارشەممە، 11ـی ئاداری 2026، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان بن عەبدوڵڵا، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدا.
لە میانی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا تاوتوێی پرسی بەردەوامی دەستدرێژییەکانی ئێرانیان بۆ سەر خاکی سعوودیە و وڵاتانی ناوچەکە کرد. هەروەها بیروڕایان گۆڕییەوە سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە دەبنە هۆی پاراستنی ئاسایشی شانشینەکە و سەلامەتی هاووڵاتیان و نیشتەجێبووانی.
هاوکات، وەزیری دەرەوەی سعوودیە پێشوازی وڵاتەکەی دەربڕی بەرامبەر بە بڕیارەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پۆلێنکردنی لقی "ئیخوان موسلیمین" لە سوودان وەک "رێکخراوێکی تیرۆریستی".
لە کۆتاییدا، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان دووپاتی کردەوە، سعوودیە بەردەوامە لە پشتگیریکردنی هەموو ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان چەسپاندنی سەقامگیری و گەشەپێدانە لە ناوچەکەدا.