فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به چڕی به ئاسمانی خۆرئاوای عێراقدا ده‌سووڕێنه‌وه
له بیابانی خۆرئاوای عێراق به ئاراسته‌ی سووریا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به چڕی ده‌سووڕێنه‌وه و تا ئێستا ئامانجی ئه‌و جووڵه ئاسمانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
K24 – هه‌ولێر:
له بیابانی خۆرئاوای عێراق به ئاراسته‌ی سووریا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به چڕی ده‌سووڕێنه‌وه و تا ئێستا ئامانجی ئه‌و جووڵه ئاسمانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌و باره‌یه‌وه، رایگه‌یاندووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و فڕۆكه‌كانی چاودێری ئه‌مه‌ریكا رووپێوێكی ئاسمانی بێ پێشینه‌یان له ناوچه بیابانییه‌كانی خۆرئاوای ئه‌نبار به ئاراسته‌ی سووریا ئه‌نجامداوه، بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئامانجیان چی بووه، هه‌روه‌ها به هه‌مان چڕی به ئاسمانی بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د"یشدا سووڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: مه‌علومه