گوتیرێس بەراوردی 1945 و 2021 دەكات و جەختدەكاتەوە لەسەر گەڕانەوەی جیھان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی
كۆرۆنا 88 ملیۆن كەسی لە ناوچە جیاجیاكانی جیھان دووچاری ھەژاریی كردووە و 270 ملیۆن كەس مەترسی برسییەتیان لەسەرە
K24 – ھەولێر:
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، بەراوردكاری لە نێوان ساڵانی 1945 و ،2021 و ئاماژەیكرد، بەوەی جیھان لەشەڕدایە، بەڵام شەڕەكە دژ بە ڤایرۆسە، جەختیشیكردەوە لە گەڕانەوە بەرەو رووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی.
گۆتێرێس ئەمڕۆ یەكشەممە، لە گوتەیەكیدا بەبۆنەی 75 ساڵیادی یەكەم كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی: ئێمە ئێستا، بەھەندێك ساتدا تێپەڕ دەبین، ھاوشێوەی ئەوەیە، كە جیھان لە ساڵی 1945 پێیدا تێپەڕی، بەڵام ئێستا ساڵی 1945 نییە، شەڕی ئێستا دژی ڤایرۆسێكی بەچاو نەبینراوە".
گوتیشی: "لەوانەیە سبەی شەڕ دژ بە تیرۆریستەكان لە ئاسمانی گریمانەیی دەستپێبكات، ئەمە لە كاتێكدایە ھێشتا لە شەڕە درێژخایەنەكەماندا دژ بە گۆڕانی ئاووھەوا دۆڕاوین".
گۆتێرێس ئاماژەیكرد بەوەی پەتای كۆرۆنا 88 ملیۆن كەسی لە ناوچە جیاجیاكانی جیھان دووچاری ھەژاریی كردووە و 270 ملیۆن كەس مەترسی برسییەتیان لەسەرە.
ھەروەھا ھۆشداریشیدا لە ھەڵكشانی گرژی لە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتاندا و گوتی: "گرژی جیۆسیاسی لە زیادبوون دایە، ھەڕەشەی بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی و رووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی گەڕاوەتەوە". ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی جەختیكردەوە لەوەی ھێشتا ھاریكاری نێودەوڵەتی زۆر پێویستە، ئاماژەییكرد، پێویستە پەیڕەوی "رێبازی ھەمە لایەن" بكرێت، گوتیشی: "پێویستە سیستەمی جیھابی خۆمان بكەینە ھاوبەشی جیھانی".