ئەمریکا: 172 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە یەدەگی ستراتیژیی وڵاتەکە دەردەهێنین
وەزیری وزەی ئەمریکا، دەڵێت: 172 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە یەدەگی ستراتیژیی نەوت دەردەهێنین و ئەم بڕیارەش لە هەفتەی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت و 120 رۆژ دەخایەنێت.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئاداری 2026، کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد، 32 وڵاتی ئەندامی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە بە کۆی دەنگ داواکاریی سەرۆکی ئەمریکایان بۆ دابەزاندنی نرخی وزە بە دەرهێنانی 400 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە یەدەگی ستراتیژییان، پەسەند کرد.
ئاماژەی بەوەش دا، دۆناڵد ترەمپ، وەزارەتی وزەی وڵاتەکەی راسپاردووە، 172 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە یەدەگی ستراتیژیی نەوت دەربهێنن، ئەم بڕیارەش لە هەفتەی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت و 120 رۆژ دەخایەنێت.
وەزیری وزەی ئەمریکا، دەشڵێت: 47 ساڵە ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وزەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، لە ژێر سەرکردایەتیی ترەمپ ئەم هەڕەشەیە کۆتایی دێت و ئاسایشی وزەی ئەمریکا دەپارێزرێت.