بنکەی خاتەمولئەنبیا: بانک و ناوەندە ئابوورییەکان لە ناوچەکەدا دەکەینە ئامانج

گوتەبێژی بنکەی خاتەمولئەنبیا هۆشداریی دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و رایدەگەیەنێت؛ لەمەودوا ناوەندە ئابوورییەکانیان دەبنە ئامانجی هێرشەکانی ئەوان.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"، گوتەبێژی بنکەی خاتەمولئەنبیا ئاشکرای کرد، شەوی رابردوو، سوپای ئەمریکا و ئیسرائیل دوای ئەوەی لە بەدیهێنانی ئامانجە سەربازییەکانیان شکستیان هێنا، یەکێک لە بانکەکانی وڵاتیان کردووەتە ئامانج.

گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کرد، ئەم کارەی دوژمن "ناشەرعی و ناتەقلیدییە" لە یاساکانی شەڕدا، و گوتیشی: "ئەم هەنگاوە دەستی ئێمەی واڵا کردووە بۆ ئەوەی سەرجەم ناوەندە ئابوورییەکان و بانکەکانی سەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بکەینە ئامانج."

گوتەبێژی بنکەی خاتەمولئەنبیا جەختی لەسەر وەڵامدانەوەیەکی توند کردەوە و رایگەیاند: "ئەمریکییەکان دەبێ چاوەڕوانی بەرپەرچدانەوەیەکی ئازاربەخش بن." هەروەها هۆشدارییەکی بەپەلەی ئاراستەی خەڵکی ناوچەکە کرد و داوای لێکردن بۆ پاراستنی گیانیان، بە هیچ شێوەیەک لە مەودای یەک کیلۆمەتری ئەو بانکانەدا نەبن کە سەر بە ئەمریکا و ئیسرائیلن.