لە ئەنبار هێرشی ئاسمانی کرایە سەر بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئاداری 2026، پەیامنێری کوردستان 24رایگهیاند، بههۆی هێرشی فڕۆكهیهكی جهنگییهوه بۆ سهر بنكهیهكی حهشدی شهعبی لە ئەنبار دهیان كهس كوژران و برینداربوون.
بهگوێرهی ئاماره سهرهتاییهكان، لهو هێرشهدا بهلایهنی كهم 30 چهكداری حهشدی شهعبی كوژران و دهیان كهسی دیكهش بریندارن، برینی بهشێك له بریندارهكان سهخته.
هێرشەكە لە كاتی پارشێو بووە و لیوای 19ی حەشدی شەعبی لە ناوچەی عوكاشات لە سنووری پارێزگای ئەنبار كراوەتە ئامانج.
لیوای 19ـی حەشدی شەعبی (کە بە گرووپی "ئەنسارەڵڵا ئەلئەوفیا" ناسراوە) یەکێکە لە یەکە سەربازییەکانی ناو دەستەی حەشدی شەعبی. ئەم لیوایە زیاتر لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سوریا، بەتایبەت لە قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار جێگیر کراوە. ئەم گرووپە بە یەکێک لە هێزە نزیکەکان لە ئێران دادەنرێت و لە ساڵی 2024ەوە لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.
ئەم لیوایە لە ئێستادا لەژێر فەرماندەیی دەستەی حەشدی شەعبیدایە و بەشێکە لە سیستەمی ئەمنیی عێراق، بەڵام بەهۆی چالاکییە چەکدارییەکانی دژی هێزەکانی هاوپەیمانان، زۆرجار ڕووبەڕووی هێرشی ئاسمانی دەبێتەوە.
هەر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئاداری 2026، سۆران کامەران، پەیامنێری کوردستان24، گوتی: لە کەرکووک هێرش کراوەتە سەر فەوجی هێزی تایبەتیی حەشدی شەعبی، کە بارەگاکەیان لە ئەمیندارێتیی حەشدی شەعبی لە پشت زانکۆی ئیمام جەعفەری سادقە.
بە گوێرەی زانیارییهكانی پهیامنێری كوردستان24، لە ئەنجامی هێرشەکەدا چوار ئهندامی حهشدی شهعبی كوژران و شهشی دیکەش بریندار بوون.
ئەم هێرشانەی ئەمریکا بۆ سەر حەشد و گرووپە چەکدارە لە یاسادەرچووەکانی سەر بە حەشد، لە وەڵامی ئەوەیە کە هەمیشە لە رێگەی درۆن و مووشکەوە بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە، لە رێگەی ئەم هێزە چەکدارانە دەکرێنە ئامانج.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانیی شەممە، 28ـی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەست پێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەکی وڵاتەکە کوژران.
لە بەرانبەردا ئێران هەر زوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وێڕای ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ ئیسرائیل، چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا کردە ئامانج.