په‌كین: مایك پۆمپیۆ خراپترین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه
له بری ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات بكات، كه‌له‌به‌رێكی دیكه‌ی گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین درووست ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی "شیخوا"ی چین بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ، خراپترین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه و به (10) رۆژ به‌ر له‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و له بری ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات بكات، كه‌له‌به‌رێكی دیكه‌ی گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین درووست ده‌كات.
ئاژانسه‌كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (11ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021)، بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پۆمپیۆ ناویه‌تی بۆ هه‌ڵگرتنی كۆت و به‌نده سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی تایوانی چین، ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ بایه‌خێكی بۆ هه‌ڵگیرسانی ناكۆكی بێ پاساو نییه و هیچ بایه‌خێك بۆ ئاشتی جیهانیی دانانێت.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، "پۆمپیۆ له‌و كاته‌وه‌ی بووه‌ته وه‌زیری ده‌ره‌وه، ده‌ریخستووه، كه كه‌سێكی ناشایسته‌یه بۆ ئه‌و پۆسته. ئه‌و به‌رده‌وام كاری كردووه بۆ دێواندنی چین و به مه‌به‌ست كاریكردووه بۆ تێكدانی گرنگترین په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی نێوان په‌كین و واشنتن".
ئاژانسه‌كه‌ی په‌كین، باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێت "هه‌ڵۆكان" له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا و دژایه‌تی په‌كین ده‌كه‌ن، به عه‌قڵی شه‌ڕی سارد بیر ده‌كه‌نه‌وه و ده‌مارگیری ئایدۆلۆجیان هه‌یه و سه‌رده‌میان به‌سه‌رچووه. به‌و هه‌نگاوه‌شیان به‌رامبه‌ر به تایوان ده‌یانه‌وێت زیان به په‌یوه‌ندی داهاتووی په‌كین و واشنتن بگه‌یه‌نن.
له به‌شێكی دیكه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا، ئه‌و ئاژانسه ره‌سمییه‌ی په‌كین نووسیویه‌تی: له ئاستێكی فراواندا پۆمپیۆ به درۆ شاخداره‌كانی ناسراوه. ئه‌و وه‌زیری درۆ و ده‌له‌سه‌یه و له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌یدا به‌رامبه‌ر به تایوان به‌وه پاساوی هێناوه‌ته‌وه، گوایه ئه‌مه‌ریكا كۆتوبه‌ندی له‌سه‌ر خۆی داناوه له پێناو به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌كین، كه ئه‌م پاساوه هیچ راست نییه.
له كۆتاییشدا ئه‌و ئاژانسه‌ی په‌كین نووسیویه‌تی: به‌ڵێ پێویسته بڕوات و له‌گه‌ڵ رۆیشتنی بێ چه‌ندوچوونیدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه رزگاری ده‌بێت، كه رووبه‌ڕووی ئاشتی و سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه‌وه.