لاریجانی: تاریککردنی ناوچەکە بۆ راوکردنی سەربازە هەڵاتووەکانی ئەمریکا، دەرفەتێکی باشە

عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە پەیامێکدا لە بارەی هێرشکردنە سەر سەرچاوەی کارەبای تاران، وەڵامی ترەمپ دەداتەوە و دەڵێت " لاریجانی: بە نیو کاتژمێر ناوچەکە تاریک دەکەین".

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی کرد و رایگەیاند "دەتوانم لە یەک کاتژمێردا کارەبای ئێران بکوژێنمەوە، بەڵام نایکەم"؛ عەلی لاریجانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، لە وەڵامی ئەم قسەیەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی ئێکس بە زمانی عەرەبی پەیامێکی بە کورتی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت " بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەو کارە بکەیت، لە ماوەی تەنیا نیو کاتژمێردا تەواوی ناوچەکە تووشی تاریکی دەکەین".

هەروەها لاریجانی نووسیویەتی " تاریک کردنی ناوچەکە بۆ راوکردنی سەربازە هەڵاتووەکانی ئەمریکا، دەرفەتێکی باش دەڕەخسێنێت".

13 رۆژ بەسەر جەنگی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران تێدەپەڕێت، بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەر ئێران کەوتووە بە هۆی هێرشە بەردەوامەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، هاوکات بە هۆی هێرشی درۆنی مووشەکی و ئێران جیا بۆ سەر ئیسرائیل، زیانێکی زۆر بە وڵاتانی ناوچەکەش کەوتووە، بە تایبەت قەتەر، بەحرەین، ئیمارات، سعوودیە، کوەیت، عێراق، عومان و ئوردەن کەوتووە.