ترەمپ: ئەمەریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهان
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ڕێگریکردن لە تاران بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی بۆ ئەو گرنگترە لە کۆنترۆڵکردنی نرخەکانی نەوت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس رایگەیاند، ئەمەریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهان، بەڵام بە گرنگی دەزانێت رێگری لە ئێران بکات.
ترەمپ گوتی، کاتێک نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە پارەیەکی زۆری دەستدەکەوێت، بەڵام وەک سەرۆکێک لای گرنگترە رێگری لە ئیمپراتۆریەتێکی شەڕانگێز بکات چەکی ئەتۆمی هەبێت، ئەویش ئێرانە.
هەروەها ئاماژە بەوە دەکات، گرنگە رێگری لە ئێران بکات رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناوببات، خۆی و جیهانیش رێگە بە ئێران نادەن.
هەروەها کەمێک پێش ئیستا موجتەبا خامنەیی رێبەری نوێی ئێران لە یەکەم وتاری خۆیدا رایگەیاند، پێویستە گەرووی هورمز بەداخراویی بمێنێتەوە، پێویستە سوود لە داخستنی ببینن.