بایدن كێ دەكاتە بەرێوەبەری"CIA"؟
سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا، جۆ بایدن، پێشنیازی كردووە، ویلیامز بێرنز، بالیۆزی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە مۆسكۆ ببێتە بەرێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگری ئەمەریكا "CIA"، بەپێی راگەیاندنی پێگەی تیمیی بایدن.
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا، جۆ بایدن، پێشنیازی كردووە، ویلیامز بێرنز، بالیۆزی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە مۆسكۆ ببێتە بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگری ئەمەریكا "CIA"، بەپێی راگەیاندنی پێگەی تیمیی بایدن.
بایدن لە راگەیاندراوێكدا، كە پێگەی "زه ھێل"ی سەر بە تیمەكەی ئەو بڵاویكردووەتەوە، گوتی: باڵیۆزی پێشوو، بیێرنز، زانیاری پێویست و توانای ھەڵسەنگاندنی دۆخی ھەیە.. ئێمە پێویستیمان بەو سیفەتانەی ئەو ھەیە، لە پێناو رێگاگرتن لە ھەڕەشەكان و چارەسەركردنی كێشەكان پێش ئەوەی بگاتە خاكەكەی. گەلی ئەمەریكا، دڵنیا دەبێت، ئەگەر بزانن ئەو دەبێتە سەرۆكی نوێی ئاژانسی ھەواڵگری ناوەندی".
لە میانی ماوەی كاركردنی وەك باڵیۆز لە مۆسكۆ، ویلیام بێرنز، بەشداری لەو ھەوڵانەی "دووبارە دەستپێكردنەوەی" پەیوەندییەكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و رووسیا كرد لە قۆناغی یەكەمی سەرۆكایەتی باراك ئۆبامادا. لە ماوەی نێوان 2011-2014، بێرنز وەك جێگری وەزیری دەرەوە كاری كرد و دواتر دەستكێشانەوەی خۆی لەو پۆستە پێشكەش كرد.
مەزندە دەكرا، بێرنز، كە دیپلۆماسییەكی پیشەوەرە و سەرۆكایەتی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانی كردووە لە مۆسكۆ لە ماوەی نێوان 2005 تا 2008، وەك وەزیری دەرەوە دابمەزرێت، بەڵام ئەم پۆستە رووبەڕووی ئەنتۆنی بلینكن كراوەتەوە.