هەڵمەتی کوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی دەستیپێکرد
"بۆ هەموو تەمەنەکانە و لەسەرجەم بنكەكانی تەندروستی ھەولێر بەڕێوەدەچێت"

K24 - هه‌ولێر:
ماوەی چەندین رۆژە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاراستنی تەندرووستی، ھەڵمەتی كوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی لە سەرجەم بنکەکانی تەندرووستی ھەرێمی كوردستان دەستیپێکردووە، بەڕێوەبەری پاراستنی تەندرووستی ھەولێر ئاماژەی كرد، ئەم ھەڵمەته لەسەرجەم بنكه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ هه‌موو تەمەنێكه، به تایبه‌ت بۆ به‌ساڵاچوان پێویستە ئەم چارەسەرە وەربگرن.
مام عەبدولڕەحمان، وەك رۆژانی دیكە ھاتووەتە ناو باخی شار، تەمەنی (72) ساڵە و تەندرووستی زۆر باشە، بەڵام بۆ خۆپارێزی و رێگری لە ئەنفلۆنزای وەرزی، ئێستا لە ھۆڵی تایبەتی خانەنشینان دەرزی دژی ئەم ئەنفلۆنزایە لێدەدا، ئەو باسی خۆپارێزی دەكات و لەو بڕوایەدایە ھاووڵاتی دەبێت بەردەوام خۆپارێز بێت، بەتایبەت لەكاتی گۆڕانكاری وەرزەكان و ھاتنی وەرزی زستان.
عه‌بدولڕه‌حمان تۆفیق، هاووڵاتی، رایگه‌یاند، "مه‌وله‌وی فه‌رموویه‌تی: "له‌زستان شه‌وێك، له پیران ته‌وێك"، واتا زستان یه‌ك شه‌ویش بێت، ئیشی خۆی ده‌كات، پیره‌مێردیش یه‌ك تای بگری، ده‌كه‌وێت، بۆیه واباشه پیره‌كان به گوێی پزیشك و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بكه‌ن، ئه‌و كوتانه وه‌ربگرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كۆتانه‌ی دژه ئه‌نفلۆنزایه هه‌ر له‌خۆوه نه‌هاتووه، به‌ڵكو تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین تاقیگه و ئه‌زموونی له‌سه‌ر هه‌یه".
بەڕێوبەرایەتی پاراستنی تەندروستی ھەولێر، لە ھەڵمەتی كوتانی دەرزی دژه ئەنفلۆنزای وەرزی، لە باغی شار له ھەولێر، بۆ خانەنشینان و بەتەمەنەكانی ھەولێر ئه‌م چالاكییه‌ی ئه‌نجام دا، بەڕێوبەری پاراستنی تەندروستی ھەولێر ئەم ھەڵمەتەی لەم كاتەدا، بەتایبەت بۆ خانەنشینان بەپێویست زانی.
سه‌رهه‌نگ جامباز، به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنی ته‌ندرووستی هه‌ولێر گوتی: "له جیهاندا ملیۆنان خه‌ڵك تووشی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی ده‌بن، رێژه‌ی مردنیشی تێدا هه‌یه، ژماره‌یه‌ك گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، یان تووشی ماكه‌كانی ده‌بن و پێویست ده‌كات له نه‌خۆشخانه‌كاندا بخه‌وێنرێن، بۆیه گرنگه هه‌موو ته‌مه‌نێك، له ته‌مه‌نی (6) مانگ به سه‌ره‌وه، ئه‌و دژه ئه‌نفلۆنزایه وه‌ربگرن، به‌ڵام بۆ به‌ساڵاچوان، كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و ژنانی دووگیانیش، كه له كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ترسیدار هه‌ژمار ده‌كرێن، پێویسته وه‌ریبگرن".
ھەڵمەتی كوتان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی، ساڵانە لە كۆتاییەكانی پاییز و ھاتنی وەرزی سەرمادا، لەسەرجەم بنكەكانی تەندروستی ھەولێر بەڕێوەدەچێت، سەرجەم ھاووڵاتیان لە ھەموو تەمەنێك، بەتایبەت ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایه‌نیان ھەیە، یان بەتەمەنن، به كوتانی ئەم دەرزییە ھان دەدرێن.
د.ی