سه‌رۆكی حكومه‌ت له دۆخی ته‌ندروستیی جێگره‌كه‌ی پرسی
مه‌سرور بارزانی: هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ كاك قوباد ده‌خوازم
K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له دۆخی ته‌ندروستیی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پرسی و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواست.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له دۆخی كاك قوبادم پرسی" و نووسیویه‌تی، "هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازم".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هات، ئه‌مڕۆ قوباد تاڵەبانی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر تووشبوونی خۆی به په‌تای كۆرۆنا راگه‌یاند.
قوباد تاڵه‌بانی له تویته‌كه‌یدا نووسیبووی: "پاش ئەنجامدانی پشكنین، دەرئەنجامەكەی دەرچوو كە ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنام، بۆیە پێویستە ماوەیەك بەركەوتنم نەبێت تاوەكو تێیدەپەڕێنم. ھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووان دەخوازم. تكایە بەردەوام بن لەخۆپارێزی".
H.B