شیعه‌گه‌ری له‌ رووسیا گه‌شه‌ی كردووه‌

"سەرەڕای هەندێك ناکۆکی و لێکتێنەگەیشتن لەگەڵ سوننەکان، شیعەکانی رووسیا لە چەسپاندنی ژیانی ئایینی خۆیان سەرکەوتووبوون"

گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌زهه‌بی شیعه‌ له‌ رووسیا، وێنه‌: رۆیته‌رز
گه‌شه‌سه‌ندنی مه‌زهه‌بی شیعه‌ له‌ رووسیا، وێنه‌: رۆیته‌رز

K24 - هه‌ولێر:

رۆژنامه‌ی "ئۆراسیا ده‌یلی"، له‌ژێر ناونیشانی "مه‌زهه‌بی شیعه‌ ورد ورده‌ له‌ رووسا داده‌مه‌رزرێت"، چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "ره‌ئیس سلێمانۆڤ"، شاره‌زا له‌ په‌یمانگه‌ی ستراتیژی نیشتمانی و سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری "جیهانی ئیسلامی"، بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، شیعه‌گه‌ری له‌ رووسیا گه‌شه‌ی كردووه و بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ئازەرییەکانه‌وه‌ نوێنەرایەتی دەکرێن‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه‌، زۆرینه‌ی ره‌های ئیسلام له‌ رووسیا، مو‌سڵمانه‌ سوننییه‌كانن، كه‌ له‌ هه‌ردوو مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی و شافعین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌نێوانیاندا شیعه‌ش هه‌ن، پێشتر له‌ كۆمه‌ڵگاكانی داغستان ده‌ژیان، به‌ڵام به‌دواییانه‌ له‌ شاری دیكه‌ی ئه‌م وڵاته‌ ده‌رده‌كه‌ون.

ژماره‌ی شیعه‌كانی رووسیا، نزیكه‌ی (3%)ی كۆی ئه‌م موسڵمانه‌ ئیمانداره‌ چالاكه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ن‌.

سلێمانۆڤ گوتی: "کۆمەڵگا شیعییەکان بەشێوەیەکی سەرەکی لەلایەن ئازەرییەکانه‌وه‌ نوێنەرایەتی دەکرێن، کە شیعەی ئیمامین، شیعەی ئیسماعیلیش لە رووسیا هەن، لەوانە تاجیك گۆرۆنۆ- بەدەخشان، کە شانبەشانی شیعەی ئیمامی لەگەڵ کۆمەڵگەکەیان ئامادەن".

گوتیشی: "شیعەگەری له‌ رووسیا، رێچكه‌یه‌كی دوورودرێژی گه‌شه‌كردنی هه‌یه‌، لە سەردەمی دوای سۆڤیەتدا، لە ماوەی (3) دەیەی رابردوودا، وەك تێبینیمان کردووە، وردە وردە شیعەگەری لە رووسیای هاوچەرخداداده‌مه‌زرێن، ژمارەی گروپەکانی (شیعە)، روو لە زیادبوونن، ژێرخانی ئایینی لە شێوەی مزگەوت و ژووری نوێژی شیعیدا دەرکەوتووە، بەردەوام ئەدەبی ئایینی بە زمانی رووسی، به‌شێوه‌ی وه‌رگێڕان، كه ‌لەلایەن نووسەرە رووسه‌کان نووسراوە، بڵاو دەکرێتەوە".

سلێمانۆڤ ئاماژه‌ی كرد، "بۆ من وەک توێژەرێکی ئایینی، زۆر به‌دوای ئه‌وه‌م، چۆن شیعەی رووسیا دەتوانن خۆیان رێکبخەن، بەبێ ئەوەی دامودەزگایەکی تەقلیدی وڵات، وەک موفتی (دامودەزگا رۆحییەکانی موسڵمانان)یان هه‌بێت، کە زۆر جار لەلایەن موسڵمانی سوننەوە رەخنەی ئاراسته‌ ده‌كرێت".

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، "سەرەڕای هەندێك ناکۆکی و لێکتێنەگەیشتن لەگەڵ سوننەکان، شیعەکانی رووسیا لە چەسپاندنی ژیانی ئایینی خۆیان و سیستمێکی خۆبەڕێوەبردن لەناو رێکخراوە ئایینییەکاندا سەرکەوتووبوون".

سلێمانۆڤ روونیكرده‌وه‌، "شیعەكان تا رادەیەك ئەزموونی بەرچاویان لە رووبەڕووبوونەوەی فیکری لەگەڵ وەهابیەکان هه‌یه‌، لە روانگەی باوەڕی ئیسلامی هاوبەش و کاری زانا ئیسلامییە کلاسیکییەکان، رەخنەیان لێ گیراوە، بەم پێیەی کێشەی وەهابیزم هەر بە فشار بۆ رووسیا دەمێنێتەوە، ئەم ئەزموونەش زیاتر سەرنج راده‌كێشێت".

سه‌رچاوه‌: RT

د.ی

Fly Erbil Advertisment