وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ئاماری تێکشکاندنی درۆن و مووشەکەکانی ئێرانی بڵاوکردەوە
وەزارەتی بەرگریی ئیمارات رایگەیاند، لە سەرەتای هێرشەکانی ئێرانەوە بۆ سەر خاکی ئیمارات تاوەکو ئەمرۆ توانیویانە بەرپەرچی 298 مووشەکی بالیستی بدەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەمە، 15ـی ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی توانیویانە بە سەرکەوتوویی بەرپەرچی چەندین هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی(درۆن) ئێرانی بدەنەوە کە خاکی ئیماراتیان کردبووە ئامانج.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری بۆ ئەمڕۆ، 15ـی ئاداری 2026، ئەنجامی بەرپەرچدانەوەکان بەم شێوەیە بووە:
تێکشاندنی چوارمووشەکی بالیستی.
خستنەخوارەوەی شەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).
هەروەها وەزارەتەکە ئامارێکی گشتی بڵاوکردووەتەوە لەژێر ناوی "ئامارەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی دەستدرێژییە ئاشکراکانی ئێران"، کە تێیدا هاتووە تاوەکو ئێستا بەرگری ئاسمانی ئیمارات بەرپەرچی ئەم ژمارە هێرشەی داوەتەوە:
1. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (UAVs): 1606 دانە.
2. مووشەکی کرووز: 15 دانە.
3. مووشەکی بالیستی: 298 دانە.
وەزارەتی بەرگری ئیمارات جەخت لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزەکانی دەکاتەوە بۆ پاراستنی سەروەری خاک و ئاسمانی وڵات لە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی.