گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان سەرکۆنەی کوژرانی هەشت چەکداری حەشدی شەعبی دەکات لە ئەنبار
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هێزێکی فەرمی و نیزامی کە لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندایە، دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەریی دەوڵەت.
سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی ئاداری 2026، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی " ترسنۆکانە" بۆ سەر خاڵێکی پشکنینی سەر بە حەشدی شەعبی و چەند بارەگایەکی نزیک لەو شوێنە لە قەزای قائیم لە پارێزگای ئەنبار کرایە ئامانج، بەهۆیەوە هەشت چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و حەوتی دیکەش حەوت بریندار بوون.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتی ئاماژەی بەوەش کرد، بە ئامانجگرتنی هێزێکی فەرمی و نیزامی کە لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندایە، دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر سەروەریی دەوڵەت و بەردەوامیی زنجیرەی ئەو ناپاکییانەیە کە دژی هێزە نیشتمانییەکان دەکرێن، ئەو هێزانەی کە ببوونە تاشەبەردێک و پڕۆژەکانی تیرۆر و دابەشکارییان تێکشکاند.