ژاپۆن و به‌ریتانیا و ئیسپانیا ناچنه نێو جه‌نگی دژ به ئێرانه‌وه
هه‌ریه‌كه له به‌ریتانیا و ئیسپانیا و ژاپۆن ئاماژە بەوە دەکەن، كه نابن به به‌شێك له‌و جەنگه‌ی ئێستا له نێوان ئه‌مریكا ئیسرائیل و ئێران‌دا هەیە.
كییه ستارمه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی په‌لكێشی جه‌نگێكی فراوانتر نابێت دژی ئێران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌نگه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیاندا هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی ده‌ریایی بده‌ن له گه‌رووی هورمزدا.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسپانیاش رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بژارده‌ی به‌شداریكردنی له جه‌نگ وه‌لا ناوه له گه‌رووی هورمزدا، به‌مه‌ش داواكارییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه داوای هاوكاری كردبوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێگری له به‌كارهێنانی بنكه ئیسپانییه‌كان كردووه له لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه له‌م جه‌نگه‌دا و له بری ئه‌وه داوای چاره‌سه‌ی دیپلۆماسی كردووه بۆ كۆتاییهێنان به‌م جه‌نگه.
له‌لای خۆشیه‌وه، به‌رپرسانی ژاپۆن به‌هیچ شێوه‌ك به پێوستی نازانێت له ڕووی سه‌ربازییه‌وه بچێته ئه‌م جه‌نگه‌وه به تایبه‌تی بۆ هاوه‌ڵیكردنی كه‌شتییه‌ك بازرگانییه‌كان له گه‌رووی هورمزدا.