سوپای ئیسرائیل هاوکات هێرشی سەر تاران و بەیرووت دەکات
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشی فراوانی هاوکاتی بۆ سەر تارانی پایتەختی ئێران و بە ئامانجگرتنی بنکەی چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان دەستپێکردووە.
سوپای ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاداری 2026 لە پێگەی فەرمیدا لە تەلیگرام بڵاویکردووەیەوە، هێزی ئاسمانی چەند هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ژێرخانی دەسەڵاتی ئێران لە چەند ناوچەیەکی تاران دەستپێکردووە.
هاوکات لەلایەکی دیکەوە لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان چەند بنکە و بارەگایەکی حزبوڵڵای لوبنانی کردووەتە ئامانج و ئاماژەیداوە، گورزە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ژێرخانی چەکدارانی حزبوڵڵا بەردەوام دەبێت.