لە سامەڕا درۆنێک لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە خرایە خوارەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە شاری سامەڕا درۆنێکیان خستووەتە خوارەوە.
سەرچاوەکە راگەیاند: "کاتژمێر 4:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، درۆنێک لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە کە لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی شارەوانی و لە نزیک فەرمانگەی رەگەزنامەی سامەڕا جێگیرکراون، پێکراوە و تێکشکێنراوە."
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، درۆنەکە لە ئاسماندا تەقێندراوەتەوە و بەو هۆیەوە هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.