پارێزگاری دیمەشق بڕیارێکی نوێی بۆ فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان دەرکرد
پارێزگاری دیمەشق بڕیارێکی نوێی دەرکرد کە پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولییەکان لەناو چێشتخانە و یانە شەوانەکانی پایتەختی سووریا قەدەخە دەکات، ئەمەش هەنگاوێکە کە ئامانج لێی رێکخستنی میکانیزمی فرۆشتنی ئەو خواردنەوەیە لە چوارچێوەی کۆنترۆڵی تایبەتدا.
لەبارەی هۆکاری قەدەخەی پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولییەکان لە دیمەشق، پارێزگاری شارەکە دەڵێت؛ سکاڵای زۆرمان بۆ هاتووە لە دانیشتووانی شارەکەوە و لە پێناو ئادابی گشتی ئەو بڕیارەیان دەرکردووە، خواردنەوەی کحولی تەنیا لە گەڕەکەکانی باب تۆما، قەساع و باب شەرقی لە دیمەشق دەفرۆشرێن کە زۆرینە کریستیانن.
هەروەها لە بڕیارەکەدا مەودای نێوان مەیفرۆشەکان و سەرجەم شوێنەکانی عیبادەت وەک (مزگەوت و کەنیسا) و گۆڕستان و قوتابخانەکان دیاریکراوە کە لایەنی کەم 75 مەترە.
پارێزگاکە ماوەی سێ مانگ مۆڵەتی بەو دوکانانە داوە کە خواردنەوە کحولییە مۆرکراوەکان لە ناو شاری دیمەشق دەفرۆشن بۆ ئەوەی پابەندی بڕیارەکە بن.