ڤینیسیۆس جونیۆر باس لە شێوازی ئاهەنگێڕانەکەی دەکات

ڤینیسیوس جونیۆر
ڤینیسیوس جونیۆر

ریاڵ مەدرید لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ، هاوشێوەی یاری چوون جارێکی دیکە توانی مانچێستەر سیتی رکابەری تووشی دۆڕان بکات و سەرکەوێت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتیەکە.

ئەم یارییە کە بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی یانە ئیسپانیەکە کۆتایی هات، هەردوو گۆڵەکەی یانە شاهانەکە ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی تۆماری کرد و دوای گۆڵی یەکەمیش گریانی هەڵبژارد وەکو ئاهەنگێڕان بەبۆنەی تۆمار کردنی ئەو گۆڵە.

دوای یارییەکە هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی مێرنگی باسی لە شێوازی ئاهەنگێڕانەکەی کرد و گووتی '' ئەم شێوازە ئاهەنگێڕانەم وەڵامێک بوو بۆ هاندەرانی یانەی مانچێستەر سیتی '' کە لەو یارییە بەردەوام سوکایەتیان پێکردووە، بەهۆی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 لەلایەن رۆدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەیان.

ڤینیسیۆس جونیۆر هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ریاڵ مەدرید، پێیوایە ساڵی 2024 ئەو شایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بوو، بەڵام لە کۆتاییدا خەڵاتەکە پێشکەش بە رۆدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی کرا.