ئەبقار بەهۆی گرتنی ئەندامی نێرینەی سۆرلۆت سزادرا
عەبدولکەبیر ئەبقار بەرگریکاری مەغربی یانەی خیتافی ئیسپانی، لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە گەڕی 28ـی لالیگا، بەهۆی کاردانەوەیەکی دوور لە گیانی وەرزشی و گرتنی ئەندامی نێرینەی یاریزانی بەرامبەر، لەلایەن لیژنەی تەمبێکاری فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سزادرا.
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کەبیر ئەبقار بەرگریکاری یانەی خیتافی، لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بەهۆی کاردانەوەی دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر سۆرلۆت یاریزانی بەرامبەر و گرتنی ئەندامی نێرینەی، بێجگە لە کارتە سوورەکەی و سزادانی بۆ یەک یاری، بەهۆی هەڵس و کەوتەکەی سزاکەی بۆ دوو یاری و هەروەها پێ بژاردنی دارایی زیاد کرا.
دوای ئەو بڕیارە کارگێڕی یانەی خیتافی تانەی لە بڕیارەکەدا، بەڵام تانەکەیان هەر زوو لەلایەن لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رەتکرایەوە.