ڤانس: ئەمریکا ناچێتە ناو جەنگی درێژخایەنەوە
جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە بەرزبوونەوەی ئێستای نرخی سووتەمەنی تەنیا بارودۆخێکی کاتییە و جەختی کردەوە کە ئیدارەی ترەمپ رێگە نادات وڵاتەکەی بکەوێتە ناو زۆنگاوی جەنگە درێژخایەنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە.
چوارشەممە 18ی ئاداری 2026، سەبارەت بە گرژییەکانی تایبەت بە ئێران، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دڵنیایی دا کە دۆناڵد ترەمپ هیچ ئارەزوویەکی نییە ئەمریکا تووشی ئەو جۆرە جەنگ و ململانێ درێژخایەنانە بکات کە لە ساڵانی رابردوودا بینراون.
جەختیشی کردەوە کە بەهۆی ناسینی نزیکی بۆ کەسایەتی ترەمپ، دڵنیایە کە ئەو جۆرە مەترسییانە لە ئارادا نین. ڤانس ئاماژەی بەوە کرد کە ترەمپ سەرکردەیەکە حەز دەکات گوێ لە بیروبۆچوونی هەموو کەسێک بگرێت، چ ئەو کەسە باخەوانێکی مارالاگۆ بێت یان وەزیری دەرەوەی وڵات بێت، چونکە ترەمپ بایەخ بە رای خەڵک دەدات دەربارەی کێشە جیاوازەکان و هەموو بۆچوونەکان لەبەرچاو دەگرێت پێش ئەوەی بڕیاری کۆتایی بدات.
جەی دی ڤانس باسی لەوەش کرد، لە سێ هەفتەی داهاتوو لەبەردەم رێگەیەکی سەختداین
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی گازۆلین، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند ئەم دۆخە تەنیا هەڵاوسانێکی کاتییە و بەراوردی کرد بە سەردەمی ئیدارەی پێشووی بایدن کە تێیدا نرخەکان بۆ ماوەی چوار ساڵ بە بەرزی مانەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنانەت لەم کاتەدا نرخەکان نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە لە هەندێک قۆناغی چوار ساڵی رابردوودا هەبوون. ڤانس ڕەخنەی توندی لەو وڵاتانە گرت کە سەرنجیان خستووەتە سەر ئەوەی وەک فێڵەکانی وزەی سەوز وەسفی کرد و گوتی ئەو وڵاتانە زۆر زیاتر لە ئەمریکا زیانیان بەرکەوتووە و باجەکەی دەدەن.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی کردەوە. رێوشوێنمان بۆ پاراستنی ئابووری وڵات گرتووەتەبەر