ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو: هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیمارات پەرەسەندنێکی دوژمنکارانەی مەترسیدارە
ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو دەڵێت: بەئامانجگرتنی ئەم دامەزراوە زیندووانە لەلایەن ئێرانەوە، پەرەسەندنێکی دوژمنکارانەی مەترسیدارە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی ئاداری 2026، جاسم محەممەد بدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی وڵاتانی کەنداو رایگەیاند:(GCC) بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر دامەزراوەی گازی "حەبشان" و کێڵگەی نەوتی "باب" لە ئیمارات دەکەین.
بدێوی لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەئامانجگرتنی ئەم دامەزراوە زیندووانە لەلایەن ئێرانەوە، پەرەسەندنێکی دوژمنکارانەی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو جەختی کردەوە، کە ئەم کردەوانە قبووڵنەکراون و بە توندترین دەستەواژە سەرکۆنەیان دەکەن، چونکە زیان بە ژێرخانی وزە و ئابووری ناوچەکە دەگەیەنن.