ئیسرائیل لە دەریای رەش ژێرخانی هێزی دەریایی ئێرانی کردە ئامانج

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی، پاڵپشت بە زانیاریی وردی هەواڵگریی، ژێرخانی سەرەکی هێزی دەریایی ئێرانیان لە دەریای رەش دا بۆمببارانکرد.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل هاتووە، لە هێرشەکاندا فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل ئامانجەکانیان لە بەندەر و بنکەکانی هێزی دەریایی ئێران پێکاوە و کە دەیان کەشتی سەربازی، لەنێویاندا کەشتی هەڵدانی مووشەک و چەندان بەلەمی پاسەوانی دەریایی لەنێو براون.

هەروەها ئاماژەیداوە، لە هێرشەکاندا سیستەمی چاودێری ئاسمانی و مووشەکی دژە ژێردەریایی وێران کراون، ناوەندێکی فەرماندەیی دەریایی کە لە بەندەری دەریای رەش جلەو ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی دەکرد، لەناوبراوە.

وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل راشیگەیاندووە، هێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکان لەناوخۆی ئێران بەردەوام و چڕتر دەکەنەوە.