ناتۆ هێزه‌كانی له‌ عێراق بۆ ئه‌وروپا ده‌كشێنێته‌وه‌

بەهۆی جەنگی ئێران و ململانێ سەربازییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناتۆ ئەرکەکەی لە عێراق هەڵپەسارد.

ئاژانسی ئەی ئێف پی لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆی جەنگی ئێران، ناتۆ بە شێوەیەکی کاتی ئەرکەکەی لە عێراق هەڵپەسارد و هێزەکانی هاوپەیمانییەکەش لەو وڵاتە کشێنرانەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو هێزەی ناتۆ لە عێراقەوە گواستراونەتەوە ئەوروپا. 

ئاماژەی بەوەشدا، دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی ناوچەکە، ئەرکی ناتۆ لە عێراق دەستپێدەکاتەوە.

هاوپەیمانیی ناتۆ لە 2018ـەوە ئەرکی راهێنانی بە هێزە ئەمنییەکان لە عێراق دەستپێکردووە و لەسەر داوای حکوومەتی فیدراڵ ئەرکەکەیان درێژکراوەتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە ئەرکەکەیان بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەساردووە.