ئه‌مه‌ریكا سزاكانی له‌سه‌ر چین فراوان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆی ره‌وشی هۆنگ كۆنگ، به‌مدواییانه واشنتۆن ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی چینی له لیستی سزادروان داناوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "لیسته‌كه (6) كه‌سی له‌خۆگرتووه، كه هاووڵاتیانی چینی و "فریدریك چوی" كۆمسیاری پۆلیسی هۆنگ كۆنگه.
به‌دواییانه ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك هه‌نگاوی دژی چین و به‌رپرسانی حزبی شیوعی ئه‌و وڵاته ناوه، كه سزاكان به‌هۆی چه‌ندین هۆكاری جۆراوجۆرن، "سه‌ركوتكردنی كه‌مینه‌كان، پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ و پێشێلكاری له ئۆتۆنۆمی هۆنگ كۆنگ".
هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ئاراسته‌ی ده‌كرێن، چین ره‌تیانده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی